سوپای عێراق لە سێ پارێزگا دەکشێتەوە و دۆسییە ئەمنییەکان رادەستی هێزەکانی ناوخۆ دەکەنەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر فرمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ مانگی دووه‌م ده‌ستیان بە كشانه‌وه‌ی سوپا له‌ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كانی "واست، دیوانییه و موسه‌ننا" كردووه و دۆسییە ئه‌منییەکانی شاره‌كانیان راده‌ستی پۆلیسی ناوخۆ ده‌كه‌نه‌وه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی كار بۆ راده‌ستكردنی دۆسییە ئه‌منییەکان به هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌سپێردرێت و سوپای عێراق له‌شاره‌كاندا به‌پێی پلانه‌كانیان ده‌ست به‌كشانه‌وه ده‌كه‌ن.
خه‌فاجی ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای عێراق له سنووری پارێزگاكاندا ده‌مێننه‌وه و سه‌ربازگه داده‌نێن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو ئه‌گه‌ربێتو رووبدات.