“سوپای عێراق بە زەبری هێز پاشەکشەی بە پەکەکە کردووە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “سوپای عێراق بە زەبری هێز پاشەکشەی بە پەکەکە کردووە”

“سوپای عێراق بە زەبری هێز پاشەکشەی بە پەکەکە کردووە”

لە سنجار شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە بەردەوامە و بە پێی گوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی  بەشێی زۆر لەو بازگانەی لە ژێر کۆنترۆڵی پەکەکە دەرهێندراون.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
“سوپای عێراق بە زەبری هێز پاشەکشەی بە پەکەکە کردووە”
0

لایک

لە سنجار شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە بەردەوامە و بە پێی گوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی  بەشێی زۆر لەو بازگانەی لە ژێر کۆنترۆڵی پەکەکە دەرهێندراون.

ئاڵۆزییەکانی سنجار دوای ئەوە بووە کە چەکدارانی پەکەکە رەتیان کردووەتەوە لە چەند بازگەیەکى سنوورى قه‌زاى سنجار بکشێنەوە و ئەوەش هانی سوپای عێراقی داوە کە هێز لە دژیان بەکار بهێنێت.

بە پێی زانیارییەکان شەوی رابردوو پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و پەکەکە روویداوه‌ و به‌ پێى قسه‌ى حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزدخان، په‌كه‌كه‌ له‌ كۆمه‌لگه‌ى دوگرێ له‌ ناوچه‌ى سنوونێ شكستى هێناوه‌ و شوێنه‌كانيان چۆل كردووه‌.

حەیدەر شەشۆ، بۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو رایگەیاندووە “له‌ دوێنى شه‌وه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان سوپاى عێراق و په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری قه‌زاى شنگال به‌رده‌وامه‌ به‌ هۆى چڕى هێرشه‌كانى سوپاى عێراق بۆ سه‌ر بازگه‌كانى په‌كه‌كه‌، په‌كه‌كه‌ ناچاربووه‌ بازگه‌كانى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى دوگرێ چۆل بكات و شكستى هێناوه‌ و له‌ سنوونێ’ش شه‌ڕ ئێستا به‌رده‌وامه‌ و زۆربه‌ى زۆرى بازگه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان سنوونێ و خانه‌سۆر كه‌وتووەته‌ ده‌ستى سوپاى عێراق”.

وتیشی “سوپاى عێراق ئه‌مجاره‌ جدديه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى شنگال نه‌مێنێت و به‌ڕاستى ئه‌مە داواكارى ئێمه‌شه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ شنگال چۆل بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئاسايش بۆ ناوچه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال بووه‌ته‌ هۆى نه‌گه‌يشتى خزمه‌تگۆزارييه‌كان بۆ قەزاکە و هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان”.

شه‌شۆ ئاماژەی بەوەش کرد، “په‌كه‌كه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا به‌ سه‌دان گه‌نجى ئێزدى رفاندووه‌ بەبێ ئه‌وه‌ى كه‌سوكاريان بزانن له‌ چ شوێنێكن و چاره‌نووسيان ديار نیيه‌. بۆيه‌ خه‌ڵكى شنگال نايانه‌وێت په‌كه‌كه‌ له‌ سنووره‌كانيان بمێنێ”.