محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە یەکەمین گەشتی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات و سەردانی شانشینی ئوردن دەکات.
سەرچاوەیەکی حکومی بە میدیاکانی عێراق راگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی شانشینی ئوردن دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
محەمەد شیاع سودانی کە 27ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدرا و بووە سەرۆکوەزیران، سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ ئوردن دەبێتە یەکەمین گەشتی ناوبراو بۆ دەرەوەی وڵات.