سوودانی: ھەوڵدەدەین پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی لە وڵاتانی بەرکاربەرەوە ببین بە وڵاتانی بەرھەمھێنەر

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی دەست پێ کردنی لووتکەی بەغداد وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، سیاسەتێکی کراوە بە ئامانجی بنیاتنانی ھاوبەشی لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش پەیڕەو دەکەین.

سوودانی تایبەت بە هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشچوونی ئابووری ئاماژەی بەوەشدا، "ھەوڵدەدەین لەمیانی دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازییەوە، پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی لە وڵاتانی بەرکاربەرەوە ببین بە وڵاتانی بەرھەمھێنەر و لەناوبردنی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیی لەکاری لەپێشینەمان داناوە و لە بەرزترین ئاستدا دەستمان بە ھەڵمەتی لەناوبردنی گەندەڵیی کردووە".

وتیشی، "عێراق دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی، ھەروەھا زیان گەیاندن بە سەروەریی و ھێرشکردنە سەر خاکەکەی رەت دەکاتەوە، بۆیە داوا لە وڵاتانی برا و دۆست دەکەین لە گێرانەوەی پارە بەتاڵابنراوەکان و رادەستکردنی داواکاران ھاوکاریمان بکەن". ‏