نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەڕاندنەوەی بڕێکی دیکە لە پارە دزراوەکەی باج کە ناسراوە بە “دزیی سەدە” راگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نووسینگەی سوودانی بڵاویکردووەتەوە، “بە بەدواداچوونی راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بە هاوکاریی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەسەڵاتدارانی پسپۆڕ لە پرسەکانی دەستپاکی بەردەوامن لە وەرگرتنەوەی پارەی باج کە دزرابوون و بە “دزیی سەدە” ناسراوە”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، وەک جەختکردنەوەیەکیش بۆ ئەو بڕیارانەی کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی 27ی مانگی رابردوو رایگەیاند بوو، بەشی دوەمی پارەکانی باج گێڕدراونەتەوە کە بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیار دینارە، کە بەشێوەیەکی یاسایی خرابونە سەر هەژماری کراوەی لقی سەرەکی بانکی رافیدەین، بهوهش تێکڕای پارە گێڕاوەکان دەگەنە 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزارو 525 دینار.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، “پڕۆسەکانی گێڕانەوەی پارە دزراوەکان و ڕاوەدونانی تۆمەتبارەکان بەسەر پەرشتیکردنی راستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام دەبێت ئەویش وەکو جێبەجێکردنێک بۆ بەرنامە حکومیەکە کە نەهێشتنی گەندەڵی لەبەرایی ئەرکەکانیەتی”.