محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له‌باره‌ی ره‌وشی پارێزگاكانی كه‌ركووک و دیاله كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و دیاله كرد و كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له رێگه‌ی چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستی كرابوونه ئامانج.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانی نوێی ئه‌منی بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، سوودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌م جۆره رووداوانه بێ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه تێپه‌ڕنابن.
سوودانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی راسپارد دووباره به پلانه ئهمنییهكانیاندا بچنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه داعش و تیرۆریستان چالاكی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان كرد، له مه‌یدانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئاماده‌ییان هه‌بێت و له سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كان نزیك بن.
هه‌روه‌ها سوودانی جه‌ختیشی له ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری پێشوه‌خته له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه هه‌بن.
رۆژی 18ـی كانوونی یه‌كه‌م، لە نزیك گوندی سەفرەی سنووری شارەدێی رەشاد لە باشووری كەركووك، لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ، بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و لەئاكامی تەقینەوەکدا نۆ پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیكەش برینداربوون.
جیا له‌وه‌ش رۆژی 19ـی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌ک چه‌كدار لە سنووری نێوان قەرەهەنجیر و كەركووك، هێرشیانكرده سەر خاڵێكی سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه چوار سه‌رباز كوژران.
هاوکات له چه‌ند شه‌وی رابردوودا چه‌كدارانی داعش پەلاماری گوندێكی سەر بە قەزای خاڵسی سنووری پارێزگای دیاله دا و گونده‌كه به‌ناوی “ئه‌لوبالی” بووه و هه‌شت كوژراو و سێ برینداری لێكهوتهوه.