سوودانی ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی باڵای له‌پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه و به‌فه‌رمانێک ئه‌ركی پاراستنی شاره‌كانیشی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ گۆڕی.
میدكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه له‌دیوانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ركراون، چوار پارێزگار و ژماره‌یه‌ک به‌رپرس دوورخراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش دوورده‌خرێنه‌وه.
میدیاكان ئاشكراشیانكردووه، دیارترین ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه له پۆسته‌كانیان لادراون، بریتین له رائید جوحی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق، هه‌یسه‌م جبووری، راوێژكاری دارایی و ئابووریی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، موهه‌نه‌د نه‌عیم، راوێژكاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، هه‌روه‌ها پارێزگاره‌كانی نه‌جه‌ف، بابل، زیقار و سه‌لاحه‌دین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه،محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانێكی بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌ركی پاراستنی شاره‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ركرد.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ی سودانی، لیژنه‌یه‌ک سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كات و له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران، رۆژی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می 2022، كۆبووه‌وه و تێیدا بڕیاردرا، كه سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانانه هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه كه له 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 له‌لایه‌ن ئه‌مینداریێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ده‌ركراون.