سوودانی چەند بڕیارێک دەردەکات لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر کەرکوک
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی چەند بڕیارێک دەردەکات لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر کەرکوک

سوودانی چەند بڕیارێک دەردەکات لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر کەرکوک

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی چەند بڕیارێک دەردەکات لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر کەرکوک
0

لایک

سەرۆکوەزیران و فەرمانەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی هێرشەکەی ئەم دواییەی باشووری رۆژئاوای کەرکوک، چەند بڕیارێک دەردەکات، لەوانە دوورخستنەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و فەرماندە.

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر راسپاردەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوە کە پێکهێنرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی 18ـی ئەم مانگەی گوندی عەلی سوڵتان لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکوک. کە لەمیانی ئەو هێرشەی چەکدارانی داعشدا، 12 کارمەند و ئەفسەری هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کوژران.

لیوا یەحیا رەسول دەشڵێت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد، گەیشتە ئەنجام و بڕیاردرا ژمارەیەک ئەفسەر و فەرماندە لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، رێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.