سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ جەواد بۆلانی، سەرۆکی لێژنەی ئەمنیی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە کۆبووەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە تیایدا هاتووە، “لەمیانی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران لەگەڵ لێژنەی ئەمنیی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق توێژینەوە لە دواهەمین دۆخی ئەمنیی وڵات و لەپێش هەموویانەوە پرسی پەنابەران و گواستنەوەی ئەرکی فەرماندە ئەمنییەکان و دۆسیەی حەشدی بەرگری کران”.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا سوودانی جەختی لە، “دووبارە بڵاوەپێکردنی هێزی ئەمنیی لە پارێزگاکان، پاراستنی سەروەری یاسا و سەپاندنی هێزی وڵات و بەتایبەت بەدوورگرتنی دامەزراوە ئەمنییەکان لە بەرژەوەندییە حیزبی و سیاسییەکان” کردەوە.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە، “ئامانجی لەپێشینەی حکومەتی نوێی عێراق چارەسەرکردنی کێشە و بەجێگەیاندنی داواکاری هاوونیشتمانیان دەبێت”.