سوودانی پێشوازی لە وەزیری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی پێشوازی لە وەزیری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران دەکات

سوودانی پێشوازی لە وەزیری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی پێشوازی لە وەزیری شوێنەوار و گەشتوگوزاری ئێران دەکات
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیکرد لە عیزەتوڵڵا زەرغامی، وەزیری شوێنەوار و گەشتوگوزار و پیشەسازی ئێران. لەمیانی کۆبوونەوەی نێوانیاندا، تاوتوێی پرسەکانی تایبەت بە شوێنەوار و مێژووی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات کران.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سوودانی پێشوازی لە عیزەتوڵڵا زەرغامی، وەزیری شوێنەوار و گەشتوگوزار و پیشەسازی ئێران کردووە، هەروەها محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە”.

لەمیانی دیدارەکەدا تاوتوێی پرسەکانی تایبەت بە هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی شوێنەوار و ئاڵوگۆڕی ئەزموون کراون.