سوودانی په‌یامێک ئاراسته‌ی ئێزیدییه‌كان ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی په‌یامێک ئاراسته‌ی ئێزیدییه‌كان ده‌كات

سوودانی په‌یامێک ئاراسته‌ی ئێزیدییه‌كان ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی په‌یامێک ئاراسته‌ی ئێزیدییه‌كان ده‌كات
0

لایک

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئێزیدی كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ‌ڕۆژوو، له‌ په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا كه‌ وه‌ك حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ كۆتاهێنان به‌ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئێزیدییان.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پیرۆزبایی جه‌ژنی رۆژوو له‌ خوشك و برایانی ئێزیدی ده‌كات.

راشیگه‌یاند: له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك حكوومه‌ت به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ كۆتاهێنان به‌ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی خوشك و برایانی ئێزیدی.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌شی به‌وه‌ش دا: كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كان به‌ شه‌ڕه‌ف و كه‌ڕامه‌ته‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵ و ناوچه‌كانیان و به‌شداربن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ی داهاتوو له‌ژێر چه‌تری عێراقێكی یه‌كگرتوودا.