سوودانی و پلاسخارت جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی و پلاسخارت جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەن

سوودانی و پلاسخارت جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
سوودانی و پلاسخارت جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەن
0

لایک

جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لەمیانی کۆبوونەوەی نێوان پلاسخارت و سوودانی باس لە گرنگی حکومەتی نوێ و چرکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، جێگیرکردنی ئاسایش و پەرەپێدانی دیموکراسی کرایەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان جینین پلاسخارت و محەمەد شیاع سوودانیدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، باس لە پلانی حکومەت کرا بۆ چارەسەکردنی پرسی ئاوارەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.

هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەک کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەویش لەرێگەی ئەو کارنامەیەی سەرۆکوەزیران ئامادەی کردووە، بەجۆرێک بکرێتە یەکەم وێستگەی کارکردنی دەوڵەت بۆ ئەم قۆناغە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی حکومەت سودو لە ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتان وەردەگرێت و بەغدادیش بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی بە نایاسایی براونەتە دەرەوە، پێویستی بە هاوكاری نێودەوڵەتی هەیە، بۆیە هەردوولا رێککەوتن هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بەمەبەستی راهێنان و پشتیوانی لۆجستی بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و دانانی سنوورێک بۆ تەشەنەکردنی.