سوودانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە

سوودانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە
0

لایک

بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەوە.

بەگوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد سوودانی و مسته فا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کۆبوونەتەوە و سوودانی داوای لە بانکی ناوەندی کردووە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری گشتی لە بەهای ئاڵوگۆڕی دراو، رێکارەکان بگرنەبەر و چاودێری بانکەکان بکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە، پێویستە بانکەکە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەشێوەی نایاسایی، کە زیان بە بازاڕی ناوخۆیی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکە.

پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، قەیرانی دراوی بیانی بەرامبەر بە دیناری عێراقی کاتییە و هۆکارێکی تەکنیکییە و هاوکاتە لەگەڵ کارکردنی پلاتفۆرمی نوێی ئۆنلاین و دواخستنی گواستنەوەی بە بۆنەی پشووی کریسمسەوە.