سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق گەیشتنە بینای پەرلەمان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق گەیشتنە بینای پەرلەمان

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق گەیشتنە بینای پەرلەمان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق گەیشتنە بینای پەرلەمان
0

لایک

کەمێک پێش ئێستا، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو و لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتنە بینای ئەنجومەنی نوێنەران.

هاوکات، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیرە کاندیدکراوەکان بۆ پۆستە ویزارییەکانی حکومەتەکەی سوودانی گەیشتنە بیناکە.

لە ئێستاشدا چاوەڕوان دەکرێت دوای ئامادەبوونی هەموو ئەندامان و لایەنەکان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی متمانە بەخشین بە حکومەتەکەی سوودانی دەستپێبکات.

بڕیاربوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێدانی متمانە بە حکومەتەکەی سوودانی کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە دواخرا.