سوودانی و بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تاوتوێ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی و بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تاوتوێ دەکەن

سوودانی و بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تاوتوێ دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
سوودانی و بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تاوتوێ دەکەن
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن بەپەرۆشە بۆ کارکردن لەگەڵ “حکومەت و گەلی عێراق” بۆئەوەی رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و دەرفەتی کار لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق زیاتر بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 03ـی تشرینی دووەمی 2022، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی کرد و پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی لێکرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەکرد کە “ویلایەتە یەکگرتووەکان پەرۆشە بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق بۆئەوەی رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و دەرفەتی کار زیاتر بێت، سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزەدا بچێتە قۆناغێکی باشتر و وەڵامی قەیرانی کەشوهەوا بدرێتەوە”.

بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەنتۆنی بلینکن و محەممەد شیاع سوودانی تایبەت بوو بە بواری ئاسایش و وەک وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بلینکن پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە تێکشکاندنی داعش دووپاتکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیشی کردووەتەوە، “وەزیری دەرەوە پێشوازی لە بانگەوازەکەی سەرۆکوەزیران سوودانی کرد بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و بەڵێنەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان لە پابەندبوونی هاوبەشەی نێوان هەردوولا بە رێککەوتنی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق و بەرژەوەندی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرد”.