سوودانی و ئال مەکتووم دۆسیەكانی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێی کرد

سوودانی و ئال مەکتووم دۆسیەكانی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێی کرد

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، هاوتا ئیماراتییەکەی ژمارەیەک دۆسیەی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێی کرد.

شوبات 9, 2023 21:22
سوودانی و ئال مەکتووم دۆسیەكانی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێی کرد
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، هاوتا ئیماراتییەکەی ژمارەیەک دۆسیەی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێی کرد.

لە بارەی سەردانەکەی سوودانی راگەیەندراوێک لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە. بە پێی راگەیەندراوەکە، محەمەد شیاع سوودانی کە بە سەردانێکی فەرمی لە ئیماراتە و لەگەڵ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم کۆبووەته‌وە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی گەشەپێدانی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان و کارکردن بۆ دۆزینەوەی بناغەی پتەو بۆ هاوبەشییەکی بەردەوام لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان، وزە، رۆشنبیری و پەروەردە، کراوه‌.

سوودانی تێڕوانینی عێراقی بۆ پەرەپێدانی ئاستی هاریکاریی ئابووری و فراوانکردنی بوارەکانی وەبەرهێنان و رەخساندنی دەرفەتەکان لە کەرتی خزمەتگوزاریی دەربڕیوه‌، هاوکات محەمەد بن راشد ئال مەکتووم جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ کرانەوەی ئابووری لە عێراق دووپات کردووه‌ته‌وە.

هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی باڵا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابوورییه‌كان کردووه‌ته‌وە بە جۆرێک کە هاوبەشی بکات لەپتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.