سوودانی مووچەی وەزیرەکان دەبڕێت و 20 باڵیۆزخانە دادەخات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی مووچەی وەزیرەکان دەبڕێت و 20 باڵیۆزخانە دادەخات

سوودانی مووچەی وەزیرەکان دەبڕێت و 20 باڵیۆزخانە دادەخات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی مووچەی وەزیرەکان دەبڕێت و 20 باڵیۆزخانە دادەخات
0

لایک

سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق به‌نیازه‌ بڕى دوو ملیۆن و نیو له‌ مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان ببڕێت و 20 باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ 20 وڵاتى جیاواز دابخات.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌سه‌ر زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایكرد، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتى عێراقى له‌و وڵاتانه‌ ناژین یانیش ژماره‌یان زۆر كه‌مه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڕیاریداوه‌ 20 باڵیۆزخانه‌ له‌ 20 وڵاتى جیاواز دابخات”.


به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه‌، “خه‌رجى باڵیۆزخانه‌كان 200 ملیار دیناره‌ و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ كینیا یه‌كێكه‌ له‌و باڵیۆزخانانه‌ كه‌ 30 كارمه‌ندى هه‌یه‌، ئه‌مه‌ به‌زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه‌ ته‌نیا چوار هاووڵاتى عێراقى له‌و وڵاته‌ هه‌یه‌”.


به‌پێى رۆژنامه‌كه‌، “كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى وه‌زیره‌كان به‌شێكى تره‌ له‌ پلانه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى، چونكه‌ ئه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌ نوێیه‌ بڕیاریداوه‌ له‌ مووچه‌ى هه‌ر وه‌زیرێک یان هه‌ر كه‌سێكى تر كه‌ ئه‌و پله‌یه‌ى هه‌یه‌ دوو ملیۆن و نیو دینار كه‌مبكاته‌وه‌”.


رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى یه‌كێک له‌ وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى سوودانى كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكات ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “مووچەی وەزیر 6 ملیۆن و 500 هەزار دینارە به‌مشێوه‌یه‌، 4 ملیۆن مووچەى بنەڕەتى، دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار دەرماڵە. مووچه‌ى بریکاریش 6 ملیۆن و 800 هەزار دینارە، سەرۆکایەتییەکانیش 10 و 11 و 12 ملیۆن دینار، لە بڕوانامەی بەکالۆریۆسەوە تا دکتۆرا”.