محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بلینكن پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ كابینه‌ی سوودانی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ـی شوباتی 2023، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌ی میونشن له ئه‌ڵمانیا، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی پێشوازی له ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووە.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غداد و واشنتۆن و رێگه‌كانی به‌ره‌وپێشردن و به‌هێزكردنیان له‌سه‌ر ئاست و بواره جیاوازه‌كان تاوتوێكراون. هەروەها سوودانی خواستی عێراقی بۆ هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ربڕی، له چوارچێوه‌ی پێشكێشكردنی مه‌شق و راوێژكاری و ئالوگۆڕی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له‌پێناو پاراستنی سه‌ره‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی عێراق.
له‌بەرامبەردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پلانه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و گه‌شه‌سه‌ندن و دانانی كه‌رتی و‌زه به‌رز نرخاندووە. رایگەیاندووە، “ئه‌مه‌ریكا رۆڵی عێراق له سه‌پاندنی سه‌قامگیری به‌رزده‌نرخێنێت و پاڵپشتی خۆی بۆ كاره‌كانی حكومه‌تی ئێستا دووپاتده‌كاته‌وه”.