سوودانی فرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی کەرکوک دەردەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی فرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی کەرکوک دەردەکات

سوودانی فرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی کەرکوک دەردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی فرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی کەرکوک دەردەکات
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە کەرکوک دەرکرد.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی سوپای عێراقیان دا لە ناوچەی چیمەن رۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکوک و لەئەنجامدا چوار سەرباز کوژران.

لەمبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بەدواداچوون بۆ وردەکاری وەڵامدانەوە، هەروەها ئەو رێوشوێنانە دەکات کە لەبارەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە کەرکوک گیراونەتەبەر و بۆ ئەو مەبەستەیش پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری بەرگریی، سابت عەباسی ئەنجامداوە.

جێی باسە، سوودانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەکە دەرکردووە.