سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند؛ عێراق وڵاتێکە بە دەستوور و یاسا بەڕێوەدەبردرێت و جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە کار دەکەن بۆ دەستبەرکردنی سەربەخۆیی و پاراستنی شکۆی دەسەڵاتی دادوەریی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی بارەگای دادگای باڵای فیدراڵیی لە بەغدا کردووە لە لەگەڵ سەرۆکی دادگا، جاسم محەمەد عەبود و ئەندامانی دادگاکە کۆبووەتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە یاسا لە ھەموو ھەلومەرجێکدا جێبەجێ بکرێت و ئاماژەی بەوەداوە، حکومەت لە ھەمو ھەنگاوەکانیدا، جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق وڵاتێکە بە دەستوور و یاسا بەڕێوەدەبردرێت.
سودانی جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە کار دەکەن بۆ دەستبەرکردنی سەربەخۆیی و پاراستنی شکۆی دەسەڵاتی دادوەریی.
لای خۆیەوە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی رایگەیاندوە؛ کە یاسا لەسەرووی ھەموانەیەوە و جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتیی دادوەریی پشت و پەنایە بۆ بەدیھێنانی ئیرادەی گەلی عێراق.