سوودانی: عێراق ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: عێراق ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان

سوودانی: عێراق ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان

شوبات 7, 2023 08:21
سوودانی: عێراق ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان
0

لایک

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئامادەیی حكومەتەكەی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لەكەشێكی ئەمنی گونجاودا.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرپەرشتی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران ئەنجامدا، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكان لەسەر گۆڕەپانی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، میوانداری لیژنەی تایبەتی هەڵبژاردنەكانی كرد بۆ یەكلاكردنەوەی یاسای هەڵبژاردن وەک ئامادەكارییەک بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان، هەروەها گرنگترین ئاڵنكارییەكان كەپیسپۆڕان پێشبینی دەكەن و میكانیزمەكانی چارەسەركردنیان تاوتوێ كران.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكوەزیرانی عیراق ئامادەیی تەواوی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە كەشێكی ئەمنی گونجاودا.