سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە دەکات

سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
0

لایک

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی دوایین وردەکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجە بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی، بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2023، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی دوایین وردەکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی 2023ی کردووە.

بەپێی یاسای کارگێڕیی دارایی، پێویستە حکومەتی عێراق ساڵانە تاکو 15ی مانگی 10 پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات، بەڵام زیاتر لە 3 مانگ بەسەر ئەو وادەیە تێپەڕیوە و حکومەت پرۆژەیاساکەی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە.