سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی 13ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا و كۆتایی مانگیش سه‌ردانی فەڕه‌نسا ده‌كات.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی، ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه سودانی له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی به‌رلین ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ینی ڕابردوو، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی له مارتن جایگه‌ر باڵیۆزی كۆماری فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا له عێراق وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌رلین بكات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سوودانی پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا كردوه و بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاوه بۆ سه‌ردانی به‌رلین به‌ده‌ستگه‌یشتوه، ئه‌ویش به‌ڵێنیداوه به زوترینكات وه‌ڵامی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه بداته‌وه و چاوی به راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بكه‌وێت.
هاوکات دوێنێ یه‌كشه‌ممه، فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فەڕه‌نسا باسیان له ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پاریس له كۆتایی ئه‌م مانگه كرد.