نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێرداو رایگه‌یاند، ده‌رفه‌ت به فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌درێت كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌شڵێت، “هه‌ڵبژاردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوه و له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی و ده‌ستپاكی ده‌بێت”.
نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئاماژە بە بەیاننامەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئێمە دوپاتیدەکەینەوە کە ڕێککەوتنی نێوان ئەو بلۆکە سیاسیانەی کە چوارچێوەکە پێکدەهێنن بریتییە لە پێدانی دەرفەت بۆ هەر لایه‌نێک بۆ پێشکەشکردنی کاندیدەکه‌یان بۆ هەمو وەزارەتەکان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ڵبژاردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوه بە پشتبەستن بە لێهاتویی، دەستپاکی و توانای بەڕێوەبردنی وەزارەته‌كان.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوێنێ پێنجشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه كۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌پێگه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له هه‌ڵبژاردنه‌كان درا به سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، دوای ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان لیستی ژماره و نوێنه‌ره‌كانیان به واژۆی راسته‌وخۆ و كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش كرد، به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک وه‌زاره‌ت دیاریكردون.