محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پێشانگای ئێسكپۆ ده‌وحه بۆ ساڵانی 2023-2024.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بەغدای پایتەختی جێهێشت و بەرەو قەتەر به‌ڕێكه‌وت، بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای ئێكسپۆی ده‌وحه بۆ ساڵانی 2023-2024.
ئێكسپۆ یەكێكە لە دێرینترین پێشانگە نێودەوڵەتییەكان لەسەر ئاستی جیهان، هه‌ر جاره و له وڵاتێك ئەنجامدەدرێت و شەش مانگ دەخایەنێت، پێشانگەكە كراوەیە بۆ هەموان لەپێناو ئاڵوگۆڕكردنی ئەزمونە جیاوازەكان.
پێشانگەی نێودەوڵەتی ئێكسپۆ، ئێڤێنتێكی فرە چالاكیی و كلتوریی نێودەوڵەتییە و ساڵی رابردوو له دوبه‌ی پایته‌ختی ئیمارات ئه‌نجامدرا و شاندێكی هه‌رێمیش بە دروشمی “كوردستان سەرزەمینی دەرفەتەكان” لە ئێكسپۆ دوبەی به‌شداری له پێشانگاكه‌دا كرد.