سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات، راپۆرتی مانگانه‌یان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێشكه‌ش بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2022، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ژماره‌یه‌ک بڕیاری نوێ دران، له‌وانه‌ش سوودانی داوای له سه‌رجه‌م وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی كردووە، بۆ له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه راپۆرت لەبارەی دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
محەمەد شیاع سوودانی، سرۆکوەزیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی پاره دزراوه‌كانی عێراق كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوتوێكردنی دۆخی گشتی عێراق و دۆسییه خزمه‌تگوزاری و ئابوورییه‌كان، هەروەها هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆ ته‌واوی كێشه‌كان چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.