محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
رەفیق سالحی، ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بە (سۆمەرییە نیوزی) راگەیاندووە، سوودانی گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی بەجۆرێک “تائێستا 80%ـی کابینەکەی پێکهێناوە”.
سالحی ئەوەشی ئاشکراکردووە، سوودانی داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه، ئەگەرەکانیش لەو رووەدان کە کۆبوونەوەکە پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.