ئەندا‌مێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كات، هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ دەرکردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵ بنێت و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان ببێته‌وه.
رافد عه‌بدولقادر، ئەندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ پێویسته هه‌نگاوی شۆڕشگێڕانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان بهاوێت و كێشه‌ی دۆخی چه‌قبه‌ستووی عێراق چاره‌سەر بكات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ده‌بێت سه‌رۆكوه‌زیران به‌شێوه‌ی خێرا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و هێزه سیاسییه‌كانیش له تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی وڵات‌دا هاوكاربن.