سوودانی: خزمەتگوزاری لە پارێزگاكانی عێراق پێویستی بە پێداچوونەوەی جیددی هەیە

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، واقیعی خزمەتگوزاری لە هەموو پارێزگاكانی عێراق پێویستی بە پێداچوونەوەی جیددی هەیە.

ئەمەش لەكاتی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی سەرۆک و بەڕێوەبەری بەشە خزمەتگوزاری و كەرتییەكان لە قەزای سامەڕا، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە ئەو شوێنە، لە سەرەتای سەردانەكەیدا بۆ قایمقامیەتی سەلاحەددین بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی خزمەتگوزاری و ئەمنی لە پارێزگاكە.

لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی راگەیاندنی سوودانی بڵاویكردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، كە ئەمە دووەم پێشكەشكردنی وردی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری سامەڕا و پێشكەوتنی جێبەجێكردنی ژێرخانی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لەوێ و گرنگترین ئاستەنگەكانی بەردەم پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان پێشكەش كرد.

دووپاتیشی كردەوە كە هاتووەتە پارێزگاری سەڵاحەدین بۆ ئەوەی بە وردی واقیعی گشتی بزانێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی دۆخی خزمەتگوزاری لە هەموو پارێزگاكان پێویستی بە پێداچوونەوەی جددی و پلانی خێرا هەیە بۆ چارەسەركردن.