سوودانی: حکوومەتی داھاتوو گرنگی بە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و رووسیا دەدات”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: حکوومەتی داھاتوو گرنگی بە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و رووسیا دەدات”

سوودانی: حکوومەتی داھاتوو گرنگی بە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و رووسیا دەدات”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سوودانی: حکوومەتی داھاتوو گرنگی بە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و رووسیا دەدات”
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی, راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق, لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، ئیلبروس کوتراشێڤ رایگەیاند کە حکوومەتی داھاتوو گرنگی بە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەدات.

نووسینگەی راگەیاندنی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی کردووە لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، ئیلبروس کوتراشێڤ و کۆبوونەتەوە.

راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ئیلبروس کوتراشێڤ پیرۆزبایی حکوومەتی رووسیای گەیاندووەتەوە سوودانی بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق، ھەروەھا خواستی خۆی دەربڕیووە بۆ بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و جەختی کردووەتەوە لەسەر گەشەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و رووسیا.

باسی لەوەش کردووە کە لای خۆیەوە سوودانی رایگەیاندووە، حکوومەتی داھاتوو گرنگی بە پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و رووسیا دەدات، ھەروەھا کار لەسەر دروستکردنی پەیوەندییەکی ھاوسەنگ دەکات کە لە بەرژەوەندی ھەردوو وڵاتدا بێت.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە سوودانی ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە حکوومەتی داھاتوو سوورە لەسەر ئەوەی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردووڵات لەبوارە جیاجیاکاندا کاراتر بکات.