سوودانی تایبەت بە 102ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە
سه‌رۆکوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، "حكومه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌یدا، له كاركردن بۆ به‌هێزكردنی رۆڵی هێزه چه‌كداره‌كانمان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه".
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ 102 ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر دامه‌زراندنی سوپای قاره‌مان و هێز و بازووی ده‌وڵه‌ت و هێمای سه‌ربه‌خۆیی عێراق، ئه‌م یاده‌وه‌رییه ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدایه، ئێمه‌ش له كه‌شێكی سه‌قامگیریدا ده‌ژین، كه به‌دی نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر ئه‌و قوربانییه گه‌وره و خوێنه گرانبه‌هایانه نه‌بوونایه كه سوپای بوێرهكهمان هاوشانی هه‌موو هێزه چه‌كداره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كان به‌خشیان".
لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزه چه‌كداره‌كانمان تۆمارێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌پارێزن، دوایینیان ئه‌و قاره‌مانێتییه بوو كه له رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌مان له چنگی خراپه‌كاریدا نیشانیاندا".
وتیشی، "حكومه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌یدا، له كاركردن بۆ به‌هێزكردنی رۆڵی هێزه چه‌كداره‌كانمان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، به سه‌رۆكایه‌تی سوپای قاره‌مانی عێراقیمان، كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژی و مه‌یدانی چه‌كی شه‌ڕكه‌ره‌كانی، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی جووڵه، بڵاوه‌پێكردن، راگرتنی زه‌وی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی شه‌ڕانگێزی".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "سڵاوی رێز و پێ‌زانین بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه هه‌میشه له هێزه چهكدارهكانماندا بۆ به‌رگریكردن له گه‌له‌كه‌یان راوه‌ستاون، شكۆمه‌ندی و نه‌مری بۆ شه‌هیدانی عێراق".