سوودانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوێت

کەمێک پێش ئێستا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی یاوەری گەیشتە کوێت.

نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "لەمیانی گەیشتنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ فڕۆکەخانەی کوێت، لەلایەن ئەحمەد نەواف ئەحمەد سەباح، سەرۆکوەزیرانی کوێت و ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا".

جێی باسە، بڕیارە سوودانی لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ کوێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، دۆسیەی ئابووری، وەبەرهێنان، وزە هەروەها دۆخی ئەمنیی و سنووری هاوبەشی نێوانیان بکەن.