سوودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوێت بەڕێکەوت

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نحەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوێت بەڕێکەوت.

بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، سەردانەکەی سوودانی بۆ ماوەی رۆژێک دەخایەنێت و بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی دۆسیەی ئابووری، وەبەرهێنان، وزە هەروەها دۆخی ئەمنیی و سنووری هاوبەشی نێوانیان بکەن.

جێی باسە، ئەمە بە دووەم سەردانی سوودانی دادەنرێت لە ماوەی دەستپێکردنی ئەرکەکانی وەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای سەردانەکەی بۆ ئوردن.