سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەڵمانیا و تەوەرێکی سەرەکی سەردانەکەشی پرسی کارەبا دەبێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سوودانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشە ئەڵمانیا و میانی سەردانەکەیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەرورە بەرپرسان و ژمارەیەک کۆمپانیای ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
ئاماژەی بەوەداوە، ئەم سەردانەی بۆ ئەڵمانیا کە ماوەی چەند هەفتەیەکە لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و ئەڵمانیاوە ئامادەکاریی بۆ کراوە لە سەردانەکانی بەرپرسانی پێشو جیاوازترە، چونکە پلانی کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەخۆدەگرێت، هەروەها و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن بەهۆی تەرخانکردنی بودجە و رێککەوتننامە بەراییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیاوە، جێبەجێ دەکرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا ژمارەیەک پرسی گرنگ پەیوەست بە کارەبا تاوتوێ دەکات بە ئامانجی باشترکردنی کەرتی کارەبا لە بواری بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردندا لە عێراق و ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای سیمینسی ئەڵمانی.