محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، بڕیاره‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له نووسراوێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هەردوو پارێزگاری نەجەف و زیقاڕ له‌پۆسته‌كانیان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی پارێزگای زیقاڕ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق راسپاردنی محه‌مه‌د هادی بۆ پۆستی پارێزگاری زیقار نوێكرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه، لە راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی نه‌جه‌ف، سوودانی راسپاردنی ماجد وائیلی بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌جه‌ف نوێكردووه‌ته‌وه.