سورێژەی مەیمون لە وڵاتێکی عەرەبی تۆمارکرا

سورێژەی مەیمون لە وڵاتێکی عەرەبی تۆمارکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سورێژەی مەیمون لە وڵاتێکی عەرەبی تۆمارکرا
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی سودان رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە سورێژەی مەیمون لە وڵات تۆمارکراوە و کەسەکە تەمەنی 16 ساڵە و خوێندکارە.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی سودان باسی لە تۆمارکرانی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە سورێژەی مەیمون کردووە و ئاماژەشی بەوەکردووە کە حاڵەتەکە لە قوتابییەکی ناوچەی رۆژئاوای دارفور تۆمارکراوە و تەمەنیشی 16 ساڵە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردووە کە حاڵەتەکە پشتڕاستکراوەتەوە و بەپێی بەدواداچوونەکان تەنها یەک حاڵەت تۆمارکراوە.

لەلایەکی دیکەوە مونتەسەر محەمەد عوسمان، بەڕێوەبەری کارگێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رووبەڕووبوونەوەی پەتا باسی لەوەکردووە کە تاوکو ئێستا 38 حاڵەت تۆمارکراوە کە بە نەخۆشی سورێژەی مەیمون دەچن بەڵام تاوەکو ئێستا یەکێک لەوانە دەرکەوتووە کە سەد لە سەد نەخۆشییەکەیە.