سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگ لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێم و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێ کران.
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ـی 01ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێم پێشوازى له ڕۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو.
سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان رایگەیاند: دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال، تاوتوێ كران.
راشیگەیاند: نێچيرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق كرد چ له كاركردن له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چ له هه‌رێمى كوردستان، چ له عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمهتيدهرێک بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه لە راگەیەنراوەکە باس لەوە کراوە کە “نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به هه‌ڵبژادرن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.”
لە راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ئەوەش هاتووە کە “سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا كه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه ئهرێنييهى ئه‌م دواييه بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چارهسهرهكردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه ئاراوه، به‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سهقامگيريى وڵات.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێويستيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140، جه‌ختيشيان له گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه.”