سه‌رۆكی هه‌رێم پيرۆزبايى له يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له پێویستیی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان ته‌واوی لایه‌نه‌کان كرده‌وه له‌پێناو پاراستنی فیدڕاڵی و قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له یادی 47 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پیرۆزبایی له سه‌ركرایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كرد".
هاوکات ئەوەش راگەیەندراوە، نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئاما‌ژه‌دان به ڕۆڵی كاریگه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك مامجه‌لال له بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا، هه‌مو ئه‌و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی به بیر هێنایه‌وه كه له‌پێناو ئازادیی كوردستان و له ڕێزه‌كانی یه‌كێتیدا، خه‌باتیان كردوه و قوربانییان داوه.
شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "هه‌ر له‌م یاده‌دا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له پێویستیی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان ته‌واوی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه له‌پێناو پاراستنی فیدڕاڵی و قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستاندا، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی به گرنگ و كاریگه‌ر له قه‌ڵه‌مدا".
بەپێی راگەیەندراوە، "لای خۆیه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ پیرۆزبایی و په‌یوه‌ندیی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربڕی و هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو یه‌كڕیزی و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، به‌رز نرخاند".