سه‌رۆكی هه‌رێم پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سه‌رۆكی هه‌رێم پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێم پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سه‌رۆكی هه‌رێم پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له‌ پێویستیی كاری هاوبه‌ش و ‏پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان ته‌واوی لایه‌نه‌کان كرده‌وه‌ ‏له‌پێناو پاراستنی فیدڕاڵی و قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ‏كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، ‏سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ یادی 47 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ‏یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، پیرۆزبایی له‌ سه‌ركرایه‌تی و ‏ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كرد”. ‏

هاوکات ئەوەش راگەیەندراوە، نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئاما‌ژه‌دان به‌ ڕۆڵی كاریگه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی ‏كوردستان و سه‌رۆك مامجه‌لال له‌ بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستاندا، هه‌مو ئه‌و ‏تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی به‌ بیر هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازادیی كوردستان و ‏له‌ ڕێزه‌كانی یه‌كێتیدا، خه‌باتیان كردوه‌ و قوربانییان داوه. ‏

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکە هاتووە، “هه‌ر له‌م یاده‌دا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ پێویستیی كاری هاوبه‌ش و ‏پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان ته‌واوی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرده‌وه‌ ‏له‌پێناو پاراستنی فیدڕاڵی و قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و مافه‌ ‏ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كوردستاندا، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی ‏كوردستانی به‌ گرنگ و كاریگه‌ر له‌ قه‌ڵه‌مدا”.‏

بەپێی راگەیەندراوە، “لای خۆیه‌وه‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ‏سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ پیرۆزبایی و ‏په‌یوه‌ندیی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربڕی و هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو ‏یه‌كڕیزی و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، به‌رز نرخاند”.‏