سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات
0

لایک

مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشەممە 11ـی 10ـی 2022، پێشوازی لە ئێريک شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و فەرەنسا و دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێکهینانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا.

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.