سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سه‌رۆكی ئێران كۆبوونه‌وه‌

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد حەلبوسی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی کۆبووەتەوە و تائێستا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەخڕاوەتەڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری بەسەردانێک گەیشتە ئێران.