مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له نیویۆرک له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆبووەوە و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه سیاسییه‌كان و یارمه‌تیدانی زیاتری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرک له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بارودۆخی عێراق كرا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كان، له‌ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستپێشخه‌ریی دیالۆگی نیشتمانی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا بهرزنرخێندران، هاوكات باس له دۆخی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان كرا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ داخستنی زۆرترین ژماره‌یان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بو.
لای خۆیه‌وه، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رۆڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی له پاراستنی ئاشتی مه‌ده‌نی له عێراق و پشتگیریكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی له دیالۆگی نیشتمانی نێوان هێزه سیاسییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی رێگری سیاسی به‌رز نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی په‌روه‌رده له عێراق كرا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر په‌رۆشی حكومه‌ت بۆ باشتركردنی، و په‌ره‌پێدانی ژێرخانی له رێگه‌ی ده‌ستپێكردنی بۆ بنیاتنانی هه‌زار قوتابخانه له سه‌رانسه‌ری عێراق وه‌ک قۆناغی یه‌كه‌م.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆسیه‌ی وشكه‌ساڵی و كاریگه‌رییه گه‌وره‌كانی له‌سه‌ر عێراق كرا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له گرنگی یارمه‌تیدانی عێراق كرده‌وه له‌م دۆسێیه‌دا كه په‌یوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتیان و ئابووری وڵاته‌وه هه‌یه، له‌لای خۆشیه‌وه گۆتێرێس ئاماژه‌ی به پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وشكه‌ساڵی كرد كه عێراق پێیوه‌ی ده‌ناڵێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له وڵاتانی كه‌نار ده‌ریا ده‌یكه‌ن بۆ گۆڕینی رێڕه‌وی رووباره‌كان.
گۆتێرێس سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق هه‌یه، پشتیوانی بۆ یه‌كێتی خاكی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆ دوپاتكرده‌وه.
مسته‌فا كازمی سوپاسی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له یارمه‌تیدانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه، ستایشی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و به‌رنامه‌كانی گه‌شه‌پێدانی كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا ناوخۆییه‌كان، هه‌روه‌ها له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی تیرۆره‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.