سه‌رۆككۆماری عێراق به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پرسه و هاوخه‌می خۆی بۆ کۆچی دوایی خاتو زبێدە سەعید ئۆمەر، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی كرد.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق گه‌شتێكی تایبه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدا، به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی و له نزیكه‌وه هاوبه‌شیكردن له‌پرسه‌ی كۆچی دوایی دایكی هاوڕێی خۆی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، سه‌رۆک ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی.
بەپێی زانیارییەکان، له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق له نزیكه‌وه هاوخه‌می قوڵی خۆی بۆ له ده‌ستدانی خاتو زبێدە سەعید ئۆمەر، ده‌ربڕی و هیوای ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ كاك كۆسره‌ت و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خواست.