سلێمانی.. 3 کەس بە تۆمەتی لێکردنەوەی هێمای هاتووچۆ دەستگیرکران
سێ کەسەکە بە تۆمەتی لێکردنەوە و بردنی هێماکانی هاتووچۆی سەر شەقام دەستگیرکراون
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی لێکردنەوە و بردنی هێماکانی هاتووچۆی سەر شەقام لە ناحیەی بەرزنجەی سەر بە قەزای سەیدسادق.
ئەمڕۆ یەکشەممە 08ـی ئایاری 2022، لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای ئه‌وه‌ی هێمای هاتووچۆی سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی به‌رزنجه لێكرایه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و شه‌قامه‌كه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه، سه‌ره‌نجام مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه به‌هاوكاری ئاسایشی به‌رزنجه توانیان دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ك، ح، خ) له‌دایكبووی 1986 و (ب، م، أ) له‌دایكبووی 1985 له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یاندا ده‌ستگیربكه‌ن".
ئەوەش هاتووە، "ئەو دوو تۆمەتبارە، لەبەردەم دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراون".
پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم رایگەیاند، "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و له‌سه‌ر دانپێدانانی دوو تۆمه‌تباره‌كه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه، توانیان تۆمه‌تباری سێیه‌م به‌ناوی (ف، ع، گ) له‌دایكبووی 1988 ده‌ستگیربكەن".