سلێمانی.. چوار کەس بەتۆمەتی دزیکردن و هەڵخەڵەتاندن دەستگیردەکرێن
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، له‌هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زەكانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن و ساخته‌كاری و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركران.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانەوە تۆمه‌تبار (ش، ن، ح) ده‌ستگیركرا كه له نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ساخته‌كاریی و هەریەک لە بنكه‌کانی پۆلیسی سه‌راو ئازادی و به‌ختیاری بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه و له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بووه.
راشیگەیاند، له‌لایه‌كی دیكه‌وه و نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناو بازاڕ تۆمه‌تبار (ح، ق، و) ده‌ستگیركرا كه سێ بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن كه بڕی 22 ملیۆن دیناری دزیوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رزگاری بۆ ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان توانرا دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (م، ك، ج - ش، ف، ح) ده‌ستگیربكرێن به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌قۆو ئامێری بڕه‌ڕدا.
لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.