سلێمانی.. چوار ئەندامی خێزانێک لەنێو ماڵەکەیان گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سلێمانی.. چوار ئەندامی خێزانێک لەنێو ماڵەکەیان گیانیان لەدەستدا

سلێمانی.. چوار ئەندامی خێزانێک لەنێو ماڵەکەیان گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سلێمانی.. چوار ئەندامی خێزانێک لەنێو ماڵەکەیان گیانیان لەدەستدا
0

لایک

لە گەڕەکی چوار باغی شاری سلێمانی، چوار کەس کە ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لەدەستدا.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 09-10-2022، تەرمی چوار کەس لە گەڕەکی چوار باغی سلێمانی دۆزرانەوە، ئەو کەسانە ئەندامی یەک خێزانن و دایک، باوک، کوڕ و کچێک، بەڵام تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانیان دیارنەکراوە.

جێی باسە، خاوەنی ماڵەکە کارمەندی تەندروستی بووە، بەیانی کە نەچووەتە دەوام کارمەندەکان تەلەفۆنیان بۆ کردووە و وەڵامی نەبووە، بۆیە ئەوان هاتوونەتە ماڵەکەیان و دەبینن هەر چواریان گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو چوار کەسە نەزانراوە، چاوەڕوانی ئەنجامی پزیشکی داد دەکرێت تاکو هۆکارەکەی روون ببێتەوە.