سلێمانی.. سێ کەس بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سلێمانی.. سێ کەس بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

سلێمانی.. سێ کەس بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستبەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا گیراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سلێمانی.. سێ کەس بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران
0

لایک

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستبەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا گیراوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

لەسێ‌ چالاكی جیاداو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا.

لەهەڵمەتێکی گەران و پشكنیندا کە لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە ئەنجامدرا، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەكی بێ‌ مۆڵەتیان پێبووە و دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەكدا لەجۆری دەمانچە.

تۆمەتباران بەناوەکانی (ح ، ك ، ق لەدایكبوی 1975 ) و (د، ب ، ع لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربكرێت كە تەقەی كردبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (ه ، ع ، ع لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان