لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی کچێکی تەمەن 15 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی راگەیاند،؛ ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی لە ماڵی خۆیان خۆی خنکاندوە.
وتیشی: بەوتەی کەسوکارەکەی منداڵەکە کێشەی نەبوە و لە قۆناغی 10ی ئامادەیی بووە و دوای سێ کاتژمێر لە رووداوەکە، کەسوکاری بە رووداوەکەیان زانیوە.
لەئێستادا تەرمی کچەکە بردراوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.