سعوودیە بڕیارێک لەبارەی مانەوەی سەردانیکاران دەردەکات

-سعوودیە بۆ ئەمساڵ بڕیاری دا لە كۆتا دە شه‌وی مانگی رەمەزان رێگا بە مانەوەی سەردانیکاران لە کەعبە و مزگەوتی پێغەمبەر بە مەبەستی ئەنجامدانی پەرستش بدرێت.

-سعوودیە بۆ ئەمساڵ بڕیاری دا لە كۆتا دە شه‌وی مانگی رەمەزان رێگا بە مانەوەی سەردانیکاران لە کەعبە و مزگەوتی پێغەمبەر بە مەبەستی ئەنجامدانی پەرستش بدرێت.

بەپێی ھەواڵەکانی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سعوودیە (SPA)، دوا بە دوای جێبەجێکردنی رێکارەکان لە میانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، بۆ ئەمساڵ رێگا بە ئەنجامدانی پەرستش لە مزگەوتی حەرام لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە دەدرێت.

لە راگەیاندراوەکەی حکوومەتی سعوودیەدا هاتووە "وەکو سوننەتێکی پێغەمبەر کە ساڵانە لە هەردوو مزگەوت پەرستش ئەنجامدراوە، بۆ ئەمساڵیش لە كۆتا دە شه‌وی مانگی رەمەزان رێگا بە سەردانیکاران دەدرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی پەرستشی خۆیان لە مزگەوتەکان بمێننەوە. لە ماوەیەکی نزیکیشدا لە رێگای ناوەندی ئەلیکتڕۆنییەوە ناونووسین دەست پێدەکات بۆ ئەو کەسانەی بەنیازن بۆ رەمەزانی ئەمساڵ سەردانی دوو مزگەوتەکە بکەن".