سعوودیه رێنمایی نوێ بۆ حاجیانی ئه‌مساڵ ده‌رده‌كات
وەزیری حەج و عەمرەی سعوودیە رایگەیاند، ژمارەی بەشداربووانی وەرزی حەج و عەمرەی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی پێش بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت و نرخی بیمەی تەندروستی بۆ حاجی و عەمرەکاران کەمکراوەتەوە.
تۆفیق رەبیعە وەزیری حەج و عەمرەی سعوودیە رایگەیاند، ژمارەی حەج و عەمرەکارانی ئەم وەرزە بەهەمان شێوەی ساڵانی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، نرخی بیمەی تەندروستی بۆ حاجییەکان بە رێژەی 73٪ کەمدەکرێتەوە و بۆ عەمرەکاران بە رێژەی 63٪.
ئەوەشی خستەڕوو، حەج و عەمرەی ئەمساڵ بەبێ مەرج و رێکار دەبێت و رێگە بە حاجی و عەمرەکارەکان دەدرێت لەگەڵ هەر کۆمپانیایەکی خاوەن مۆڵەت لە هەڵبژاردەی خۆیان گەشتی حەج و عەمرە رێکبخەن.
وه‌زیری حه‌جی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ته‌واوی مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر حاجی هه‌ڵده‌گرن، به‌تایبه‌ت ته‌مه‌ن.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ساڵانی 2020 - 2021 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سعوودیە کۆمەڵێک مەرج و رێکاری تایبەتی بۆ ئەو کەسانە دانا کە مەبەستی ئەنجامدانی حەج و عەمرەیان هەبوو و تەنانەت ژمارەی بەشداریکردنی ئەو دوو پرۆسەیەی لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا کەمکردەوە.